سودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

  • February 29, 2024
  • 48 Views
سودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

ئەحمەد رەمزی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ سودانی کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازەکانیان و کار و بەرنامەی ھەر یەکێک لەو لایەنانە، لەگەڵ میکانیزمی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی و رێککەوتن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

وتیشی، لایەنەکان پێویستیان بەوەیە کاتێکیان بۆ دیاریبکرێت بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار ھەڵبژێرێت و بە کراوەیی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە بێت بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم ھێزە سیاسیەکاندا بکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو