عەلی حەمە ساڵح: باخچەیەکی شاری هەولێر دراوە بە کەسێک، شارەوانی وەڵامی دەداتەوە

  • March 2, 2024
  • 32 Views
عەلی حەمە ساڵح: باخچەیەکی شاری هەولێر دراوە بە کەسێک، شارەوانی وەڵامی دەداتەوە

عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای کردوە، باخچەیەکی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دراوە بەکەسێک و ئەویش بە پارچە پارچە فرۆشتویەتییەوە، بەڵام سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەنگۆی پێدانی پارچەیەکی سەوزایی لەلایەن شارەوانییەوە بە هاوڵاتییەک دورە لە راستییە و هیچ بنەمایەکی نییە.

رۆژی هەینی عەلی حەمە ساڵح، ئەنجامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان وتی، “باخچەیەکی فراوانی گەڕەکی سەروەرانی هەولێر دراوە بە کەسێک.”

لە راگەیەنراوەکەی شارەوانی هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو زەوییە، زەوی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان بوە و وێنەی تۆماریان بەناوی هاوڵاتییان خۆیانەوە بوە، ئەو کەسەشی کە ئەو زانیارییەی بڵاوکردوەتەوە دەبو بە بەڵگە و دۆکیومێنت قسەکانی پشتڕاست بکردایەتەوە.

رۆژی هەینی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ” لە گەڕەکی سەروەرانی شاری هەولێر باخچەیەکی فراوان دراوە بە کەسێک، ئەو کەسەش پارچە پارچەی کردوە و فرۆشتویەتییەوە.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو