کۆمسیۆن بۆ حزبە کوردستانییەکان: دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسیی دەکرێتەوە

  • March 3, 2024
  • 80 Views
کۆمسیۆن بۆ حزبە کوردستانییەکان: دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسیی دەکرێتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی بۆ حزبە کوردستانییەکان دەکرێتەوە و تاوەکو رۆژی 14ی مانگی (نیسان/4) بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو حزبە سیاسییە کوردستانیانە ئاگادار دەکەنەوە کە چالاکییە سیاسییەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئارەزوی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە، کە دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رۆژی 5ی مانگی (ئازار/3) تاوەکو رۆژی 14ی مانگی (ئازار/3) دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانە سیاسییەکان دەکەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو