وڵات ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە کاکە حەمە دەیەوێت بیکات بە وەزیری شەهیدان

  • March 8, 2024
  • 170 Views
وڵات ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە کاکە حەمە دەیەوێت بیکات بە وەزیری شەهیدان

بەپێی زانیارییەکانی وڵات، مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لەبەرواری 6-3-2024 گشتاندنی فەرمی ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گۆرینی عەبدوڵا حاجی مەحموود “عەبدوڵا محمود محمەد سان ئەحمد” وەزیری شەهیدان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا دورخراوەتەوە لەڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوە ئاگادارەکە بۆ وڵاتی پشتڕاست کردەوە کە لە گشتاندنەکەدا ئاماژە بە سێ کەس کراوە بۆ پۆستی بەوەکالەتی وەزیری شەهیدان لەپشکی پارتی سۆسیال دیمو کراتی کوردستان کە بریتیە لە: “فاتیح ڕەئوف ئەحمەد، سادق محێدین، ئامانج جەمال محەمەد”.
وڵات زانیویەتی ئامانج جەمال محمەد نزیک ترین کەسە لەئێستادا لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئەو کەسەی لەگەڵ محمد حاجی مەحموددایە ، ئامانج جەمالە، نزیکترین کەسە بۆ پۆستی وەزیری شەھیدان بە وەکالەت

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوا کۆبوونەوەی پارتی سۆسیالست کە لە گوڵەخانە ئەنجامدرا بڕیاردرا عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ڕیزەکانی سۆسیالیست دووربخرێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو